ئیلیان Îlyan

گۆڤاری ئیلیان (Îlyan Magazine) یەکەمین گۆڤاری تایبەت بە وێژەی گێڕانەوە و بابەتی تیۆریی وێژەییە. لەو سۆنگەیەوە، لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەرتۆپی گۆڤاری وێژەیی بووە.

هاوینی ساڵی ٢٠١٥، لە دووتوێی ١١٨ لاپەڕەدا، ژمارەی یەکەمی بڵاو بووەتەوە. لەو دەمەوە تا هاوینی ٢٠١٧، واتا لە ماوەی دوو ساڵدا، شەش ژمارە لە گۆڤارەکە و پەڕتووکێکی بڵاو کردووەتەوە. بە هۆی خراپیی دۆخی دارایی گۆڤارەکەوە، کە بەڕێوەبەرانی گۆڤارەکە، خۆیان تێچووی چاپ و ئەرکی دیزاین و دابەشکردن لە ئەستۆ دەگرن، پاش بڵاوبوونەوەی ژمارەی شەشەم، گۆڤاری ئیلیان لە وەشاندن وەستا.

خۆشبەختانە، دوای پتر لە سێ ساڵ، دیسان ژمارەیەکی نوێ، واتا ژمارەی حەوتی ئیلیان، لە دووتوێی ٤٢٥ لاپەڕەدا و بە گورزێک چیرۆک و ھەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتن و لێکۆڵێنەوە و ڕاڤەوە بڵاو بووەوە. سا بە هەندێک بەرنامە و پلانی تازەوە، درێژە بە وەشانی ئیلیان دەدەینەوە. تێدەکۆشین پڕۆژەکەمان بۆ درێژمەودا بێت. گەر ژینگەی لەبار ھەبێت، مسۆگەر خەونی مەزنمان لە ھەگبەدایە.

تا هەنووکە لە گۆڤاری ئیلیاندا، بەرهەمی کۆمەڵێک زمانی گرنگی دنیا وەرگێڕدراونەتە سەر زمانی کوردی، لەوانە: "ئینگلیزی، فەڕەنسی، ئیسپانی، ئیتاڵی، ڕووسی، ئەڵمانی، سوێدی، عەرەبی، فارسی، تورکی." جگە لە وتار و ھەڵسەنگاندن و چاوپێکەوتن، نزیکەی ٤٠٠ چیرۆک وەرگێڕدراون. 

    هەوڵ دەدەم تێکڕای ئەرشیڤی گۆڤارەی ئیلیان لێرەدا کۆ بکەمەوە و لە فەوتان بیانپارێزم.


١. ژمارە یەک (هاوینی ٢٠١٥)   

٢. ژمارە دوو 

٣. ژمارە سێ

٤. ژمارە چوار

٥. ژمارە پێنج

٦. ژمارە شەش 

٧. ژمارە حەوت

لاپەڕەی فەڕمیی گۆڤاری ئیلیان لە فەیسبووک

لۆگۆی ئیلیان

Îlyan is a Kurdish literary magazine